نزیکەی ١٦٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، لە ناوچەیەکی لافاواوی کەنار دەریاکان لە وڵاتی ئێستای مەغریب، یەکێک لە سەیرترین دایناسۆرەکان ژیاوە . لە سەرەوەی جەستەی زرێپۆش و چەقۆی لەسەر بووه، هەندێکیان درێژیان دەگەیشتە مەترێک، جیاواز لە هەر بوونەوەرێکی دیکەی ناسراو.
زانیاری لەوبارەیەوە
• توێژەران ڕایانگەیاند کە پاشماوەی بەردبووی دایناسۆرێکی جوراسییان لە چیای ئەتڵەس لە نزیک شارۆچکەی بولیمانی مەغریب دۆزیوەتەوە و ناویان ناوە سپیکۆمیلۆس.• درێژییەکەی نزیکەی چوار مەتر و کێشی لە نێوان یەک بۆ دوو تەنە، سپیکۆمیلۆس بەتەمەنترین ئەندامی ناسراوی کۆمەڵێک دایناسۆری زرێپۆش و تانکی هاوشێوەیە کە پێیان دەوترێت ئەنکیلۆساور، ڕووەکخۆری کورت و خاو و هێواش و بە چوار قاچ دەڕۆیشتن.
• ڕیچارد باتلەر، زانای بواری شوێنەوارناسی لە زانکۆی بیرمینگهام لە ئینگلتەرا، کە هاوبەشی سەرکردایەتی ئەو توێژینەوەیە بووە کە لە گۆڤاری (Nature) بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت: " زرێپۆشی سپیکۆمیلۆس بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر سەیرە، جیاوازە لە زرێپۆشی هەر دایناسۆرێکی دیکە. یان هەر ئاژەڵێکی دیکە، زیندوو بێت یان مردوو، کە تا ئێستا دۆزیومانەتەوە".
====
سه رچاوه : الحرة / له فيس بوك
ئا: حكيم محمد حاجى