مەلای گەورەی کۆیە

مەلای گەورەی کۆیە

مەلا محەمەدی کوڕی مەلا عبدلله ی کوڕی مەلا اسعدی کوڕی مەلاعبدالرحمن ی کوڕی مەلا عبدلله ی کوڕی مەلا محمەد ی کوڕی مەلا ابراهيم ی کوڕی شێخ حسن "ە
دایکی ناوی عائیشەی کچی حاجی بەکر ئاغای حەوێزییە. مەلا محەمەد بە مەلای گەورەی کۆیی ناسراوە، لە ساڵی (1876) لە بنەماڵەی جەلیزادەی شاری کۆیە لەدایکبووە

دەستپێکی هەنگاوەکانی

لە تەمەنی هەژدە ساڵیدا لەلایەن باوکییەوە ئیجازەی مەلایەتی پێدەدرێت، لە دوای بوون بە مەلا دەستدەکات بە کاری مەلایەتی و ، لە ماوەیەکی کەمدا بە هۆی بە توانایی و لێهاتووییەوە ناو دەردەکات، لە تەمەنی نۆزدە ساڵیدا ئیجازەی مەلایەتی بە چەند هاوڕێیەکی خۆی بەخشیوە، هەروەها لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستانەوە خەڵک چوونەتە لای مەلای گەورە و خوێندوویانە.
مەلای گەورەی کۆیە یەکێ لەو زانا گەورانەی کوردە ڕووناک پێشکەوتنخواز و مرۆڤێکی مەزن بوو، لە زۆر بوارد شار تەواوی هەبووە،ڕۆڵی به رچاوی هه بوه له تازەگەریی ، بەتایبەت لەبارەی پرسی ژن و ئازادی و خوێندەواری

مەلای گەورە زۆر پلەو پۆستی سیاسی و ئیداری وەردەگرێت

سەرباری کارکردنی وەک قازیی شەرعی لە دادگەی کۆیە،. کاتێک لە ساڵی 1919 بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی لە دادگەی کۆیە پارێزراون بەشێوەیەکی فەرمی قازیی شەرعیی دادگەی کۆیە بووە، تاوەکو ساڵی 1928، هەموو بەڵگەکان لە دادگەی کۆیە ماون و بە مۆری مەلای گەورە پارێزراون، کە لەسەر هەموویان نووسراوە (حاکم شرع، ملا محمد افندی أبن ملا عبدالله الجلی، مەلای گەورە)

هه وڵ و چالاکیه کانی                       

لەسەر داوای مەلا محەمەد   والی موسڵ (سلێمان نەزیف) بڕیار دەدات قوتابخانە لە شاری کۆیە بە ناوی (کویسنجاق ئولا) قوتابخانەی یەکەم بکاتەوە. لەوەش زیاتر لە ساڵی "1920" دا مەلای گەورە و جەمیل ئاغای حەوێزی حاکمی شاری کۆیە یاداشتیان بۆ حاکمی سیاسی بەریتانی بەرزکردووەتەوە و داوای دروستکردنی دەوڵەتی کوردییان کردووە،

بایه خدانی به ڕۆشنبیری

مەلای گەورە  بایەخێکی زۆری بە خوێندنەوەی کتێبە زانستی و سیاسیی و مێژووییەکان داوە،
هاوکات زۆر بایەخی بە زمانی کوردی داوە و زمانەکانی عەرەبی و فارسی و تورکیشی بە باشی زانیوە، لە ساڵی(1930) بە دواوە قۆناغی پێگەیشتنی فیکری و فەلسەفی مەلای گەورە دەستپێدەکات، چونکە لەو قۆناغەدا شارەزایی تەواو لە زۆربەی زانستە ئایینییەکانی ئیسلامدا پەیدادەکات
هەروەک لەو ساڵە بە دواوە دەستیکردووە بە تەفسیرکردنی قورئانی پیرۆز بە ناوی کەلامی خودا،
کە لە دە بەرگ پێکدێت و لە ماوەی نێوان ساڵانی(1933 بۆ 1943)دا تەواویکردووە،


مەلای گەورە بەرهەمەکانی بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی نووسیوە، کە ئەمانەن کەلامی خوداوەند/ تەفسیری قورئان 

1- فڕی فڕی قەل فڕی
2- عەقیدەی کوردی
3- نوێ کەرەوە
4- دیاری مەلا محەمەدی کۆیی/شیعر
5-حیکایەت، خەون، کەرامەت
6-گوڵی دڵی  

 ئەمانە و زیاتر لە شانزە کتێب و نووسراوی بە زمانی عەرەبی هەیە
بەداخەوە بە هۆی نەبوونی چاپەمەنییەوە لە سەردەمی خۆیدا بڵاونەکراونەتەوە. بەڵام لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمدا بەشێکیان بڵاوکرانەوە

 ساڵی 2009 سه رجه م به رگه کانی ته فسیری قورئان له چاپ دراو

 ڕیفۆرم و چاکسازییە ئاینییەکانی بەکارهێنانی ناوی " مەلای گەورە" بۆ کەسایەتییەک، گوزارشتە لە لێهاتوویی گەورەیی و جیاوازیی ئەو زانایە، کەسایەتییەکی ئایینی بوو ، لە دوای ئەوەی مەلای گەورە ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێت نازناوی (مەلای گەورە)ی پێدەدرێت لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا، ژمارەیەک چاکسازیی کۆمەڵایەتی و کولتووری و ئایینی ئەنجامداوە، لە ژیانیدا دژی زۆرداران و ئەفسانە پەرست و مێشک وشک و ناحەزانی کورد بووە، بەردەوام دژی هەموو ئەو مەلایانە بووە، کە دژی پێشکەوتن بوون و هەوڵی چاندنی تۆوی خورافەیان داوە لە دەماغی خەڵکیدا، بە تایبەتی ئەوانەی هەوڵیانداوە ئایین بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان بەکاربهێنن


پوخته یه ک له شیعره کانی

بۆ ‌‌حاڵی کوردان

1
ئێوە (أحقرالناس)ن ئیمڕۆ لەبەینی ئومەم قسمێ بەندەیی تورکن، ھەندێ خادمی عەجەم
ئێوە بێ قەدر و قیمەت بێ عەسکەر و بێ عەلەم بێ تاج و تەخت و دەوڵەت، لەژێر دەستی کوللی عالەم
چنکەنانخۆری خەڵکی لەسەر موڵک و ماڵی خۆت خاکت ھەموو مەعدەنە، خۆت فەقیر و ڕووت و قووت

2
تاکەی وەکوو گاجووتی لەبن نیری زیللەتی
سەد حەیف و سەد مەخابن، لای خۆت ئەتۆش میللەتی

3
هەتا دەمرم ، لە بۆ کوردان دەناڵم
عیلاجیان چۆن بکەم ؟ هاوار بە ماڵم !
فەقیر و جاهیل و ، نەخوێندەوارن
لە لای نەوعی بەشەر ، بێ قەدر و خوارن !
کەسێ قەدری لە لای خزمان نەمێنێ ،
لە لای بێگانە قەدری چی دەمێنێ !؟
لەگەڵ یەک بەد ڕەوشت و بەد نیهادن ،
لە بۆیە ، وا کەساس و نامرادن !
لە عیلم و مەعریفەت دوورن ، بە کوللی
خەیاڵی خاوە لایان ، فیکری میللی !
حەسوودن ، بۆیە بازاڕیان کەسادە
نەزانن ، بۆیە تاعەتیان فەسادە !

4
دەبێ من کەیفی چیم بە دنیا بێ ؟
قەومی من ، وا رەزیل و ریسوا بێ !؟
بێکەس و بێ دەر و ، فەقیر و هەژار
بێ سەر و ، سەرفراز و ، بێ سەردار ؛
ئەوی رێگەی لە کوردەکان گۆڕی ،
لەعنەتی خودا ، لە ئەلحەد و گۆڕی !


بۆ ئافره ت

شاعیر ده‌كه‌وێته سه‌ر ‌‌وه‌سپی ئافره‌ت و ڕۆڵی له ژیانی هاوسه‌ریدا و نرخێكی زۆری پێده‌دات و به‌جوانی جیهان و سپارده‌ی خوداو خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر و پشتوانی پیاوی داده‌نێ و ده‌ڵێ:

1
ژن زینه‌تی دنیایه،
ئه‌مانه‌تی خودایه
حه‌بیبی موسته‌فایه!
قه‌ڵاتن له‌ بۆ مێردان!!

2
ژن ئه‌گه‌ر به‌حورمه‌ت بێ
بێ زیلله‌ت و زه‌حمه‌ت بێ
به‌ته‌ربیه‌و ڕه‌حمه‌ت بێ
دڵ گوشادو لێو خه‌ندان
كوڕی ده‌بێ وه‌كو شێر
ئاقڵ و داناو دلێر!
به‌دڵ غه‌نی به چاو تێر
سه‌ردارو مه‌ردی مه‌یدان!!

3
ته‌ریبه له‌لای داكه
داك چابی ئه‌ولاد چاكه
باب له‌ ئه‌سڵا بێ باكه فه‌رقێكی ناكا چه‌ندان!!
داڵه مامۆستای فیتریه،
ته‌شه‌كولت له ویه،
ماددی یا مه‌عنه‌وییه
ڕوشده یا له‌ڕێ لادان!!

هه وڵه کانی بۆ هۆشیار کردنه وه ی کۆمه ڵگای کوردی

ڕووبەڕووبوونەوەی شێخ و تەکیە و خانەقا یەکێکە لە چاکسازییەکانی بۆ کۆمەڵگای کوردی کردوویەتی، هەوڵیداوە کە خەڵکی هۆشیاربکاتەوە و تێیانبگەیەنێت ئەوانەی دەکرێن تەنها کرداری دونیایین، لە هەڵوێستێکی لەم شێوەیەدا ئەگەر پێگە کۆمەڵایەتی و ناسراوییەکەی بنەماڵەی جەلیزادە نەبووایە دوورنەبوو مەلای گەورە شاربەدەر بکرایە، چونکە شێخەکان لەو سەردەمەدا خاوەنی لایەنگرێکی زۆر و پێگەیەکی کۆمەڵایەتی بەهێزبوون، لەو سەردەمەدا لە لای خەڵکی زمانی قورئان و ئایین تەنها زمانی عەرەبی بووە، واتە نەدەکرا بە زمانێکی دیکە قورئان بخوێنیتەوە و بنووسی، بەڵام مەلای گەورە ئەو قسانەی ڕەتکردەوە و قورئانی پیرۆزی وەرگێڕایە سەر زمانی کوردی و لە دە بەرگدا نووسییەوە، تەفسیرەکەشی هەڵقوڵاوی نێو کۆمەڵگەی کوردەواریی بوو، هەروەها لە لە نێو تەفسیرەکەدا بانگەشەی بۆ چاکسازیی کۆمەڵایەتی و کولتووریی و فەرهەنگی و سیاسی کردووە، بۆچوونی وابووە، کە دەبێت ئایین کاریگەریی پۆزەتیڤی لەسەر مرۆڤ هەبێت ، دەبێت بەردەوام بۆ بەرزی بڕوانێت و خۆی بە بچووک و زەلیل نیشان نەدات، هەروەها هانی خەڵکی دەدا، کە سەربەست بژین و بۆ ئازادیی هەوڵبدەن، لە تەفسیرەکەشیدا باسی لەوە کردووە، کە پێویستە سوود لە چاکسازیی و شارستانییەتی ئەورووپا وەربگرین، بە نموونە بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامە و چاپخانە و کردنەوەی فێرگە و زانکۆ، تەنانەت لە هەندێک شوێنیشدا سەرسامی خۆی بە شارستانییەتی ڕۆژئاوا نیشاندەدات، ئەمە لە کاتێکدا مەلاکانی هاوسەردەمی ئەو دووبارەکردنەوەی کاری ڕۆژئاوا و قسەکردن بە زمانی ئەوانیان بە حەرام و گوناه زانیوە


===
بيرەوەری و ڕوانينه كانی مه لای گه ورە . كۆكردنه وە و رێكخستن و په راوێزی هێمن عمرخۆشناو
===
سه رچاوه کان :
1- دیلان سلام حمەفرەج . Dr. Dilan Salam Hamafaraj   دکتۆرا لە ئەدەبی کوردی
====


ئاماده کردنی :  حکیم محمد حاجی و  

إرسال تعليق

به خێر هاتی فه رموو به رده وامبه

أحدث أقدم