شێخ سەعید پیران و شۆڕشی 1925

شێخ سەعید پیران و شۆڕشی 1925
شێخ سەعید پیران  کەسایەتییەکی  ئایینی و  سەرکردەیەکی  دیاری کوردە  کە لە ساڵی 1925 دا سەرکردایەتی  یەکەمین ڕاپەڕینی گەورەی چەکداری کورد  ی کرد  Serhildana Şêx Seîdê  لە سەردەمی  مستەفا کەمال ئەتاتورک  لە دژی کۆماری تورکی تازەپێگەیشتوو، بە ڕوونی هەوڵی داکۆکی لە مافە نەتەوەیی و ئایینییەکانی کورد دەکرد. لێرەدا تێڕوانینێکی گشتگیر لە ژیان و خەباتەکەی لە ڕوانگە جۆراوجۆرەکانەوە دەخەینەڕوو:

ژیاننامە 

 شێخ سەعیدی پیران لە ساڵی 1865 لە گوندی پالو نزیک دیاربەکر لە دایکبووە، لە بنەاڵەیەکی ئاینی سەر بە ڕێبازی سۆفی نەقشبەندی گەورە بووە. قورئانی پیرۆزی لەبه ر کردووە و زانستە ئایینیەکان و فیقهی لە باوکی فێر بووە کە ڕێنوێنی ڕێبازی نەقشبەندی بووە. دواتر لەو پۆستەدا جێنشینی باوکی بووە و بووەتە ڕێبەر و ڕاهێنەرێکی ئایینی لە ناوچەکەی خۆیدا.

پەروەردە و ڕۆڵی ئایینی

شێخ سەعید  کەسایەتییەکی هاوسەنگ بوو کە زانستی ئایینی لەگەڵ کاریگەری کۆمەڵایەتی تێکەڵ دەکرد. سەرکردایەتی بزووتنەوەیەکی ئایینی سۆفیگەری کرد کە بە شوێنکەوتە دڵسۆزەکانی کورد لە ناوچەکەدا ناسراوە. کاریگەرییەکی بەرفراوانی ڕۆحی و جەماوەری هەبوو، بەنیازی ئەوە بوو کە زانکۆیەکی ئایینی لە شاری وانی کوردنشین دابمەزرێنێت بۆ وانە وتنەوە بە زانستە ئایینی و زانستەکانی تر. بەڵام ئەم بیرۆکەیە بە دژایەتی دەسەڵاتدارانی تورکیا و سەرکردە ئایینییە تەقلیدییەکانەوە بەرەوڕوو بووەوە.

چالاکی سیاسی و کۆمەڵایەتی

سەرەتا لە دامەزراندنی کۆمەڵە سیاسییە کوردییەکان  لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی  لە دوای ساڵی 1908، شێخ سەعید لە گۆڕەپانی سیاسیدا چالاک بوو، نوێنەرایەتی دەنگی کوردی دەکرد لە سەردەمێکدا کە دیدگا ناسیۆنالیستیەکان دەستیان بە بلوری بوون دەکرد. ناوبراو وەک سیمبولی خۆڕاگری و خەبات لە دژی ئەو زوڵم و ستەمانەی کە لەژێر سیاسەتەکانی تورکیکردندا سەپێنراو لەلایەن کۆماری نوێی تورکیاوە لەدژی کورد ئەنجامدرا ناسرابوو. پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ سەرکردە و بنەماڵە دیارەکانی کورد هەبووە و کاری کردووە  بۆ یەکخستنی ڕیزەکانی کورد  لە نێوان عەشیرەتە جۆراوجۆرەکان و لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکانیان.

ڕاپەڕینی شێخ سەعیدی پیران 1925

شێخ سەعید پیران سەرکردایەتی کۆمەڵەی ئازادی کوردانی کرد و ڕاپەڕینێکی چەکداری ڕاگەیاند بە ئامانجی وەرگرتنەوەی مافە سیاسی و ڕۆشنبیرییەکان بۆ کورد و بەرپەرچدانەوەی پراکتیزە ستەمکارانە لەلایەن تورکەکانەوە. ڕاپەڕین لە سەرەتای ساڵی 1925 لە کوردستانی تورکیا دەستی پێکرد و بەخێرایی چەند ناوچەیەکی کوردنشینی گرتەوە. یاخیبووان سەرەتا توانیان دەست بەسەر هەندێک ناوچەدا بگرن و گەمارۆی دیاربەکریان دا. ژمارەیان نزیکەی 600 هەزار کورد بوو، هەروەها له لایه ن عەرەب و چەرکەس و کەمینەکانی دیکەش پشتیوانیان لێدەکرا.شێخ سەعید لە 5ی شوباتی ساڵی 1925 بە سەد سوارەوە گەیشتە گوندی پیران. هەر لەو ڕۆژەدا شەڕ و پێکدادانێک لەگەڵ هێزەکانی تورکیا ڕوویدا کە هەوڵی دەستگیرکردنی بەشێک لە کوردەکانیان دا، ئەمەش بووە هۆی پەرەسەندنی کتوپڕی ڕاپەڕینەکە پێش وادەی پلان بۆ داڕێژراوی ڕاپەڕینەکە کە نەورۆز بوو (21 ی ئازار).


وینه ی  له سێداره دانی شێخ سه عید

سەرکوتکردنی ڕاپەڕین و دادگاییکردنی شێخ سەعید

حکومەتی تورکیا بە هێزێکی سەربازیی بەرفراوان وەڵامی دایەوە و دوای شەڕێکی توند ڕاپەڕینەکە  داڕما، لە کاتێکدا هێزەکانی تورکیا  ناوچە یاخیبووەکانیان  بۆردومان كردو ڕووخاند. شێخ سەعید لە مانگی نیسانی ساڵی1925لەلایەن سوپای تورکیاوە دەستگیرکرا و دادگایییەکی ساختە ئەنجامدرا، لەو ماوەیەدا خۆی و47 سەرکردەی دیکە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا

لە 30ی ئایاری 1925 لە سێدارە درا، پێش لە سێدارەدانی، بە متمانەوە و بە چەقبەستووییەوە وتی: ژیانی سروشتی بەرەو کۆتایی دەڕوات، منیش پەشیمان نیم کە خۆم بکەم بە قوربانی بۆ گەلەکەم.


ناوبانگ و کاریگەری          

شێخ سەعید پیران وەک سیمبوڵی خەباتی کورد و ئایکۆنی بەرخۆدان  لە بەرامبەر هەوڵەکانی سەرکوتکردنی ناسنامەی نەتەوەیی و ئایینی کورد ماوەتەوە. 
شۆڕشەکەی کاریگەری  لەسەر نەوەکانی دواتر هەبوو  و ئیلهامبەخش بوو بۆ چەندین بزووتنەوە  کە داوای مافەکانی گەلی کوردیان لە ڕۆژهەڵاتی  ناوەڕاست  دەکرد.
 ئەمڕۆ ناوەکەی  نوێنەرایەتی  یادەوەرییەکی  پیرۆز دەکات لە مێژووی  سیاسی و کۆمەڵایەتی کورددا، و پەیوەستە  بە خەباتی ئازادی و کەرامەتەوە.

لیستی شەهیدانی ڕاپەڕینی ساڵی (١٩٢٥) کە لە گەڵ شێخ سەعیدا لە 30 حوزەیرانی ئەو ساڵەدا لەسێدارەدران

                                                                                       
لیستی ناوەکان:
.شێخ سەعیدی شێخ مەحمود فەیزی پاڵۆیی ئەرزەڕۆمی، تەمەن ٦١ ساڵ.
2.شێخ عەبدوڵای شیخ مەحمود فەیزی مەلەکانی سوڵخانی بنگیۆلی ٣٨ ساڵ.
3.شێخ حەسەن شێخ ئەحمەد چانیی بنگیۆلی ٧٠ ساڵ.
4.شێخ ئیبراهیم مفتی چەپاقچور کوڕی شێخ خالید چانی بنگیۆلی ٥٣ ساڵ.
5.شێخ جەلالەدین شێخ خالیدی چانیی بنگیۆلی ٤٨ ساڵ.
6.شێخ عەبدوڵای شێخ خالیدی چانیی بنگیۆلی ٤٩ ساڵ.
7.شێخ عەلی شێخ خالیدی چانیی بنگیۆلی ٣٤ ساڵ.
8.شێخ محەمەد شەریفی شێخ مستەفای کەلخاسیی سیوانی بنگیۆلی ٤٤ ساڵ.
9.شێخ ئادەمی شێخ محەمەدی هانەوی دیاربەکری ٥٠ ساڵ.
10.شێخ عومەری شێخ بەکری هانەوی دیاربەکری ٦٠ ساڵ.
11.شێخ عەبدوڵای شێخ عەلی هانەوی دیاربەکری ٥٧ ساڵ.
12.شێخ شەمسەدین شێخ یوسفی سەلوانی دیاربەکری ٦٠ ساڵ.
13.شێخ ئسماعیل شێخ حەسەنی دیاربەکری ٥٢ ساڵ.
14.شێخ عەبدولەتیفی شێخ حەسەنی دیاربەکری ٣٠ ساڵ.
15.شێخ عەلی شێخ موسای حاجی بەگی وارتۆیی مووشی ٧٠ ساڵ.
16.شێخ جەمیلی شێخ مستەفای زورابادی وارتۆیی مووشی ؟؟.
17.سەید ساڵح بەگ مفتی ئەرغەنی و کوڕی سەعید بەگی هانەوی دیاربەکری.
18.فقێ حەسەن فەهمی حاجی سلێمانی مودانی گەنجیی بنگیۆلی.
19.مەلا مەحموودی ڕەشیدی پیرانی دیاربەکری.
20.مەلا محەمەد ئەمینی حاجی خالیدی گرواسی سوڵخانی بنگیۆلی.
21.مەلا جەمیلی خەلیلی موسیانی بنگیۆلی.
22.حاجی سادق بەگی حوسین بەگی گەنجیی بنگیۆلی.
23.حاجی خالیدی حاجی یوسفی بوگلیانی سوڵخانی بنگیۆلی.
24.محەمەد بەگی عیزەت بەگی غەریبیی بنگیۆلی.
25.کامیل بەگی خالید بەگی جیزانی کانی ڕەشیی گوێنگیی بنگیۆلی.
26.بابا بەگی خالید بەگی جیزانی توقلیانی گوێنگیی بنگیۆلی.
27.تەیب عالی موتەوەلی زادەی ئیسماعیل چەپاقچوریی بنگیۆلی.
28.مستەفا بەگی حاجی عەلی بەگی هانەوی دیاربەکری.
29.مەحموود بەگی مستەفا بەگی هانەوی دیاربەکری.
30.قەدری ئەفەندی حەسەن مەعدەنیی دیاربەکری.
31.تاهیری کوڕی محەمەد(کاتب تاهیر)ی لیجەیی دیاربەکری.
32.محەمەد ئاغای خەلیل ئاغای قڕقەپازاڕی گوێنگیی بنگیۆلی.
33.خالیدی کوڕی محەمەد قڕقەپازاڕی گوێنگیی بنگیۆلی.
34.محەمەد بەگی ئیبراهیم بەگی باغلی عیسای گوێنگیی بنگیۆلی.
35.سلێمان بەگی ئیبراهیم بەگی باغلی عیسای گوێنگیی بنگیۆلی ٤٧ ساڵ.
36.بەحری بەگی سەلیم سوڵتانی وارتۆیی مووشی ٤١ ساڵ.
37.تەیموور ئاغای ئەسعەد ئاغای دیادینی وارتۆیی مووشی ٣٣ ساڵ.
38.عەبدولەتیفی کامیل بەگی خنسی ئەرزەڕۆمی ٣٣ ساڵ.
39.چەرکەزی یوسفی خنسی ئەرزەڕۆمی (خزمەتکاری شێخ سەعید) ٢٠ ساڵ.
40.سلێمانی کوڕی عومەر (دەمیرجی سلێمان)ی ئازیی بنگیۆلی ٥٥ ساڵ.
41.سلێمانی حەسەنی شینگیی ڤراردی بنگیۆلی(کاتب شێخ شەریف) ٣٩ ساڵ.
42.سلێمانی کوڕی شەریفی چەپاقچوری بنگیۆلی ٢٦ ساڵ.
43.عەلی کوڕی حوسێنی عەلی بادونی شینگیی ڤراردی بنگیۆلی ٤٠ ساڵ.
44.عەلی کوڕی ڕۆستەم (عەرەب عەبدی) چەپاقچوری بنگیۆلی ٨٠ ساڵ.
45.یوسفی کوڕی سەلیمی دەگیرمەنجی یوسفی چەپاقچوری بنگیۆلی ٥٠ ساڵ.
لە گەڵ ئەم شەهیدانەدا دەیان هەزار کەسی تر کوژران و لە سێدارەدران، کە ناوی زۆربەیان تا ئێستا تۆمار نەکراون. شەهیدانی بنگیۆل(بنگۆل) لەم لیستەدا ٢٧ شەهید و دیاربەکر: ١٢ و مووش:٤ و ئەرزەڕۆم: ٣. شێخان و زانایانی ئاینی لەم لیستەدا ٢١ شەهیدن.
سەرچاوە مێژووییەکان باس لە سێدارەدانی 47 کورد دەکەن لەو ڕۆژەدا، بەڵام لەم لیستەدا ناوی 45 کەس تۆمار کراوە.

==


ئاماده کردنی : حكيم محمد حاجى                             

 ئەمەش بخوێنەوە  ⬅️  سەید ڕەزای دێرسیم و شۆڕشی 1937

إرسال تعليق

به خێر هاتی فه رموو به رده وامبه

أحدث أقدم
دواین هه واڵ