ئاسایشی نەتەوەیی



ئاسايشى نەتەوەيى (بە عەرەبی: الأمن القومي، بە ئینگلیزی: National Security) پەیوەندی هەیە بە توانای دەوڵەتەوە بۆ پاراستنی خاک و گەل و بەرژەوەندی و بیروباوەڕ و کولتوور و ئابووری و ڕەخساندنی کەشێکی ئارام و بوارەکانی تر.

 مەبەست لە ئاسایشی نەتوەیی چیە.

خۆپاراستن   لە هەر دەستدرێژییەکی دەرەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەو خۆ،
 جگە  لە توانای  چارەسەرکردنی هەموو کێشە ناوخۆییەکان و کارکردن بۆ چارەسەرکردنیان و   پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی هاوسەنگ  کە ڕێگری  لە داڕمان دەکات و یەکگرتوویی فەراهەم   دەکات و دڵسۆزی و گیانی  وابەستەیی  گەل  بۆ نیشتیمان و خاک  بەهێز دەکات.
 ئەوەی مەبەستە لێرە   ئەوەیە  ڕوداوەکانی ناوچەکە و ئەوانەی  لە سوریا ڕویانداوە   یان ئاڵۆزیەکانی ئێران. وە یان  لەمەودوا  ئەو پێشهاتانەی  بەڕێوەن لەناوچەکەدا هەموو ئەمانە دەرخەری  ئەوەن کە دەبێت  بەوردی چاودێری  ڕوداوەکان  بکرێت  وە خۆ ئامادە بکرێت  چۆن ڕوبەڕوی  ئەو گۆڕانکاریانە  دەبینەوە .
 زیادبونی هەژموونی دەسەڵاتدارانی  سوریا   لەسەر حسابی  بەرخودانی کورد لە کوردستانی  ڕۆژئاوا  کاریگەریەکەی تەنها  لەو سنورە نابێت   بەڵکو مەترسیەکی گەورە یە  لەسەر هەرێمی کوردستان و دەسکەوتەکانی . 
بۆیە  ناکرێت  ئەم بارودۆخە   بەهەند وەر نەگیرێ و کاری لەسەر نەکرێت.

 پێویستە چی بکرێت.    

 1- دەبێت  حکومەتی  هەرێم  هاوکاری  براکانمان  بکات  لە ڕۆژئاوای کوردستان  لە هەموو بوارەکان.
 خۆ ئامادەکردن  بۆ هەر ئەگەرێک  لەڕوی  ئابوری و  سەربازی و  بوارەکانی تر. 

  2- ڕاگەیاندنەکانی  بخاتە خزمەت  دۆزە ڕەواکەی  گەلەکەمان.

  3- لەڕوی  دیپلۆماسی و  پەیوەندیەکان  برەو بەو بوارە بدات و کاری  لەسەر بکات  بەشێوەیەک  بتوانێت  بەرژەوەندیەکانی  بپارێزێت  گەشە  بە هەموو بوارەکان  بدات  لەو  ڕێگایەوە. 

  4- بەهێزکردنی  توانا سەربازیەکان  بە مەشقی  باش و دابینکردنی  چەک و تەقەمەنی و  فڕۆکەی  بێ  فڕۆکەوان و جۆرەکانی تری  پێداویستی  سەربازی. 

 5- دابینکردنی  ژیانێکی  ئاسودە  لە هەموو  بوارەکان  بۆ گەلەکەمان  بڵاوکردنەوەی  گیانی برایەتی ئەوکات  وابەستەیی  نەتەوەیی و دڵسۆزی و خۆشەویستی  خاک  لە لوتکەدا دەبێت  دووژمنان  بە ئاسانی  ڕوبەڕومان نابنەوە  وەناتوانن  پەرتەوازەمان  بکەن و تێکمان بشکێنن.
==

 نوسینی :حکیم محمد حاجی
 کەرکوک. 14_1_2026







إرسال تعليق

به خێر هاتی فه رموو به رده وامبه

أحدث أقدم