مستەفا بێسارانی (Bêsaranî) ( 1701 - 1643) به یه کێک له شاعیره به ناوبانگه کانی کورد هه ژمار ده کرێت .وه ک شاره زایه ک له شیعرو ئه ده بی کوردی ڕۆڵی به رچاوی هه بووه توانیویه تی خزمه تی به رچاو پێشکه ش بکات.
ژیاننامەی بێسارانی
مستەفای بێسارانی کوڕی مەلا قوتبەدین کوڕی مەلا شەمسەدین ساڵی 1643 لە گوندی بێساران لە ناوچەی ژاوەرۆ (ئێستا لە شارستانی سەوڵاوادایە) لەدایکبووە.
سەر بە ڕێبازی سۆفی خەلوەتی بووە. شیعرەکەی لە دەوری سروشت و عیرفان و خۆشەویستی دەسوڕێتەوە. سەرەتا لای باوکی و پاشان لە نۆدشە و پایگەلان و سنە دەرسی مەلایەتیی خوێندووە.
دوای وەرگرتنی ئیجازە گەڕاوەتەوە بۆ بێساران و تا کۆتایی ھاتنی ژیانی لە ساڵی 1701 وەک مەلای گوندەکە لەوێ دەمێنێتەوە و کۆچی دوایی دەکات لەسەر وەسیەتی خۆی لە گۆڕستانی پیرەھەژار لە نزیکەی سەوڵاوا بە خاکی ئەسپێرن.

شوێنی بێسارانی لە ئەدەبی کوردیدا
یپیرێکی دانا، مەلایەکی زانا، دڵی ئاوێنەی چیاکان و فیکری بەرز. شەیدای ئاسمانی هەورامان، شابازی کڵاوەی بێساران، مامۆستای ئەدیبان و ڕەنگڕێژی شاعیران. دڵی ڕووناک کراوەتەوە بە ئیلهامێکی یەزدانی و بووە بە هێلانەی ئەدبیاتی گۆرانی. هەندێ جار بوێژی کۆڕی دڵخوازان بووە. سەرچاوەی خەیاڵی وردی کانی گەشاندنەوەی گیان، باخچەی گەوهەری ئەدبیاتی گەلێ بەهێزتر لە ئاو و لە نان؛ چونکە ئەم دوانە تەنیا بۆ ژیانە، بەڵام ئەو دوانە کرۆکی ژیانە!.چاوەندازی بێساران قاپی چریکەی شعری بۆ کردووەتەوە، لەپاڵ ئەمەوە شۆخی خۆشەویستیشی ئەوەندەی تر ئاگری ئیلهامەکەی خۆش کردووە
مشتێک لەخەرمانی بەرهەمەکانی بێسارانی
لێرەدا بەشێک لەبەرەمەکانی دەخەینەڕو ووەک هۆنراوەو بەرهەمە لەچاپدراوەکانی .
نموونەیەک لەهۆنراوەکانی
چراغ وەنەوشە چنوور چەنی گوڵ،
عەزم رای ویساڵ تۆشان هانە دڵ.
چنوور جە سەر کۆ وەنەوشە جە چەم،
گوڵ جە گوڵستان وەهەم بیەن جەم.
واتشان بە من بەندەی فڵانی،
چۆن حاڵ زانەنی بەحاڵ مەزانی.
بونە ڕای ئەڵڵا بکەرە کارێ،
بیاومێ بە وەسڵ ئەو دڵبەر جارێ.
چراغ یە هەرسێم بەستەن بە دەستە،
چ دەستە، دەستەی زگاران بەستە.
بەشێک لەبەرهەمە چاپکراوه کانی بێسارانی

دیوانی بێسارانی، کۆکردنەوە و لێکۆلینەوە و لێکدانەوەی: کیومرث نیک رفتار، کۆماری عێراق: ئەمیندارێتی گشتی ڕۆشنبیری و لاوان، 1981.
مەلا مصطفی بیسارانی، «دیوانی بێسارانی»، لێکدانەوەی: حەکیم مەلا ساڵح، سنە: گۆران (کتاب مهرگان)، 1996.
مامۆستا مەلا مصطفی بێسارانی، «دیوانی بیسارانی »، ئامادەکردن و ساغ کردنەوەی: صدیق صەفیزادە. سنە: انتشارات کردستان، 2002 (1381).
ISBN 964-7638-04-3
«دیوانوو بیسارانی»، گلێرەوە کەردەی و لەیەکەوەدای: عەبدوڵڵا حەبیبی، سنە: انتشارات کردستان، 2016 (1395).
ISBN 978-964-980-285-5
« ئەنوەر قادر محەمەد« ده رباره ی شیعری بێسارانی »
چاپ و پەخشی سەردەم » 28-4-2023
==
تێبنی/ ژۆژی لەدایکبون و کوچی دوایی بێسارانی زۆر ڕون نیە دەکرێت بەپێی سەرچاوە جیاوازەکان جیاوازی هەبێت.
ئاماده کردنی : حكيم محمد حاجى

د.خ
ردحذف