دواین بابەت

مەترسی وکاریگەریه کانی فڕێدانی پاشماوەکان لەسەر ژینگە

کاریگەری و مەترسیی فڕێدانی پاشماوەکان لەسەر ژینگە
پاشماوەکان یەکێکن لە گەورەترین کێشە ژینگەییەکانی سەردەمی ئێستا، چونکە فڕێدانی نادروست و بەڕێوەبردنی هەڵەیان کاریگەرییەکی خراپی لەسەر خاک، ئاو هەوا و تەندروستی مرۆڤ هەیە. زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان و بەکارهێنانی کە رە ستە ی پلاستیکی و کیمیایی، وایکردووە کێشەی پاشماوە ڕۆژ بە ڕۆژ مەترسیدارتر بێت. ئەگەر پاشماوەکان بە شێوەیەکی دروست کۆنترۆڵ نەکرێن، دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە (Environment) و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان.

کاریگه ریه جۆراوجۆره کان

مه ترسی و  کاریگه ری له سه ر ئاو هه واو خاک و زینده وه ران  خۆراک و ته ندروستی و ده ریاو  زه ریاو  ڕوباره کان  کێشه یه کی گه وره یه  ناکرێت  به هه ند  وه رنه گیرێت و پشتگوێ بخرێت.


کاریگەری پاشماوە لەسەر خاک

یەکێک  لە گرنگترین کاریگەرییەکانی  پاشماوە، پیسبوونی خاکە. کاتێک پاشماوەی پلاستیکی، کیمیایی و تەنانەت پاشماوەی پیشەسازی بە شێوەیەکی نادروست فڕێدەدرێت، ماددە ژەهراویەکان دەچنە ناو خاک و تایبەتمەندییە سروشتییەکانی دەگۆڕن. ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کوالیتی خاک و لاوازبوونی بەرهەمی کشتوکاڵی )

هەروەها خاکی  پیس ناتوانێت ڕووەک بە شێوەیەکی تەندروست گەشە پێبدات، چونکە ماددە  ژەهراویەکان  دەگەنە ڕەگ و شانەکانی ڕووەک و دەبنە هۆی  ژەهراویبوون  یان مردنیان. لە ئەنجامدا زنجیرەی خۆراک  تێکدەچێت و کاریگەری نەرێنی لەسەر مرۆڤ و ئاژەڵ دروست دەکات.


کاریگەری پاشماوە لەسەر هەوا

کۆکردنەوەی  پاشماوە  لە زبڵخانەکان و سوتاندنیان دەبێتە هۆی پیسبوونی هەوا. کاتێک پاشماوە دەسوترێت، گاز و ماددە  ژەهراویەکان  وەک (گازی میتان ) و (دووەم ئۆکسیدی کاربۆن  CO2) بڵاودەبنەوە، کە زیانێکی گەورە بە تەندروستی مرۆڤ و ژینگە دەگەیەنن.

لە هەمان کاتدا، بۆنی ناناخۆشی  پاشماوە و خۆڵ و تۆزەکانی بەهۆی  باوە  بڵاودەبنەوە و کاریگەری لەسەر دانیشتوانی ناوچەکانی دەوروبەر دەکەن. ئەمەش دەبێتە هۆی هەناسەتەنگی، نەخۆشییەکانی سییەکان و هەندێک کێشەی تەندروستی تر.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، پیسبوونی هەوا هۆکارە لە مردنی پێشوەختەی 7 ملیۆن کەس. ئەمەی خوارەوە دابەشکردنی ئەو نەخۆشیانەیە کە بەهۆی پیسبوونی هەواوە دروست دەبن.



پیسبوونی هەوای دەرەوە


• 40% – نەخۆشی تاجی دڵ
 40% – جەڵتەی مێشک
 11% – نەخۆشی درێژخایەنی ڕێگری سییەکان
 6% – شێرپەنجەی سییەکان
 3% – هەوکردنی توندی خوارەوەی کۆئەندامی هەناسەدان لە منداڵاندا

پیسبوونی هەوای ناوماڵ

 34% - جەڵتەی مێشک
 26% - نەخۆشی تاجی دڵ
 22% - نەخۆشی درێژخایەنی ڕێگری سییەکان
 12% - هەوکردنی توندی خوارەوەی کۆئەندامی هەناسەدان لە منداڵاندا
 6% - شێرپەنجەی سییەکان


کاریگەری پاشماوە لەسەر مرۆڤ

پاشماوە  بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناراستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژیانی مرۆڤ هەیە. پیسبوونی ئاو و خاک بەهۆی پاشماوە دەبێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشییە  جۆراوجۆرەکان. کاتێک مرۆڤ ئاوی پیس  بۆ خواردنەوە  یان ئاودێری  بەکاردەهێنێت، ئەوا ڕووبەڕووی کێشەی تەندروستی  وەک  ژەهراویبوونی خۆراک، سکچوون، ڕشانەوە و نەخۆشییەکانی دەمار دەبێتەوە.

هەروەها کۆبوونەوەی پاشماوە  لە شوێنی نادروست  دەبێتە هۆی زیادبوونی مێشوولە و مشک، کە هۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە مەترسیدارەکانن وەک کۆلێرا (Cholera )  و تایفۆید (Salmonella ) .


کاریگەری بەکارهێنانی زەوی وەک زبڵدان

زیادبوونی بڕی پاشماوە  وایکردووە  ڕووبەرێکی زۆر لە  زەوی بۆ زبڵدان تەرخان بکرێت. ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان و گۆڕانی دیمەنی سروشتی ناوچەکان. هەروەها زبڵدانەکان دەبنە سەرچاوەی بۆنی ناخۆش و پیسبوونی ژینگە.


کاریگەری پاشماوە لەسەر جۆراوجۆری زیندەوەران

فڕێدانی نادروستی پاشماوە کاریگەرییەکی خراپی لەسەر ژیانی ئاژەڵ و ڕووەک هەیە. زۆرجار ئاژەڵ و باڵندەکان پاشماوەی پلاستیکی دەخۆن یان تێیدا گیر دەبن، کە دەبێتە هۆی مردنیان. هەروەها پیسبوونی شوێنی ژیان هاوسەنگی ئیکۆلۆژی تێکدەدات و دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی جۆراوجۆری زیندەوەران.


کاریگەری پاشماوە لەسەر ئاو  دەریا و زەریاکان

ڤیدیۆی فڕێدانی پاشماوەکان

پاشماوە و ئاوی پیس لە کۆتاییدا دەگەنە دەریا و زەریاکان، کە ئەمەش دەبێتە هۆی پیسبوونی ئاوی دەریا و ترشبوونیان. ئەم گۆڕانە کاریگەری نەرێنی لەسەر ماسی و زیندەوەرە دەریاییەکان هەیە، چونکە زۆرێک لەو زیندەوەرانە هەستیارن بەرامبەر گۆڕانی پێکهاتەی ئاو. هەروه ها  ئاوی ژێر زەوی و ئاوی خواردنه وه که مەترسیە کانی بۆسەر ته ندروستی مرۆڤ زۆره  وەکوو 


نەخۆشییە گواستراوەکانی ئاو

ئەمیبیاسیس (Amoebiasis)
 برینی بورولی (Buruli ulcer )
نەخۆشی کامپیلۆباکتێریۆزی (Trichophytosis)
کۆلێرا ( cholera)
کریپتۆسپۆریدیۆزیس (Cryptosporidiosis)
سپۆرولاسیۆنی ڕیسیداڵ (angiosporidia)
نەخۆشی کرمی گینیا (Guinea worm disease)
ئێشێریچیا کۆلای (Escherichia coli)
فاسیۆلیاسیس (fascioliasis)
نەخۆشی گیاردیاسیس (Giardiasis)
هەوکردنی جگەر (hepatitis)
نەخۆشی لێپتۆسپایرۆسیس (leptospirosis)
نۆرۆڤایرۆس (Norovirus)
• ڕۆتاڤایرۆس (rotavirus)
• سالمۆنێلا (Salmonella)
• شیستۆسیمیا (Schistosomiasis)
• شیگێلاۆسیس (Shigellosis)
• تای تایفۆید (typhoid)



نەخۆشیەکانی ئاوەڕۆو نەبوونی پاکوخاوێنی 

• نەخۆشی فیل (elephantiasis)
• کرمی ئەڵقەیی (ringworm)
• ئیسکی (scabies)
• نەخۆشیەکانی کرم کە لە خاکەوە دەگوازرێنەوە (For worm diseases)
 تراخوما ( Trachoma


چۆن دەتوانین کێشەی پاشماوەکان کەم بکەینەوە؟

کۆبونه وە ی پاشماوە هە وڵدان بۆ که مکردنە وە ی

بۆ پاراستنی ژینگە، پێویستە هەمووان هاوکاری بکەن بۆ کەمکردنەوەی پاشماوە و فڕێدانی دروستیان. گرنگترین ڕێگاکان ئەمانەن:

جیاکردنەوەی پاشماوەکان لە سەرچاوەوە.
دووبارە بەکارهێنانەوە و ریسایکڵکردنی ماددەکان. 
کەمکردنەوەی بەکارهێنانی پلاستیک.
ڕێگری لە سوتاندنی پاشماوە.
زیادکردنی هۆشیاری ژینگەیی لە کۆمەڵگادا.
دروستکردنی سیستەمی باش بۆ کۆکردنەوە و بەڕێوەبردنی پاشماوە.

کۆتایی

پاشماوە ئەگەر بە شێوەیەکی دروست بەڕێوە نەبرێت، دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە و هەڕەشەیەکی گەورە بۆ تەندروستی مرۆڤ و ژیانی زیندەوەران. بۆیە پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی پاشماوە بەرپرسیارێتی هەمووانە، تاکو بتوانرێت ژینگەیەکی پاک و تەندروست بۆ داهاتوو بپارێزرێت.

حکیم محمد حاجی

إرسال تعليق

به خێر هاتی فه رموو به رده وامبه

بابەتی نوێتر بابەتی کۆنتر