دادگای ڕەسافە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14-5-2026 سزای لەسێدارەدانی بۆ "عەجاج ئەحمەد حەردان" ناسراو بە (حەجاج ) دەرکرد،
شێخانی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەجاج کاری ئاژەڵداری کردووە، خاوەنی هەشتا مەڕ و چوار مانگا بووە؛ هەروەها خاوەنی دوو ئۆتۆمبێل بووە، کیا و تۆیۆتایەک". ئاماژەی بەوەشکرد، "لیژنەی ئاسایشی پارێزگای سەڵاحەدین ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە دەستگیرکردنیدا و دوای دەستبەسەرکردنی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانی لە تکریت ناسنامەی ڕاستەقینەی ئەجاجی پشتڕاستکردەوە".
ئامادەکردنی:حکیم محمد حاجی
لەپای ئەوتاوانانەی لەسەردەمی پرۆسەی ئەنفالدا دژی ئەنفالکراوەکانی کوڕد لە نگرەسەلمان ئەنجامی دابوو کە لەوسەردەمەدا ئەم تاوانبارە لای هەموو ئەنفالکراوەکان ناسراوبوو بە جەلادی بەندیخانەی نگرەسەلمان و بە دڕندەیی و دورلە بەها مرۆڤایەتیەکان.
دەربارەی عەجاج
بە پێی ماڵپەڕی (الکتابات) . عەجاج ئەلتکریتی، ئەندامی خێڵی ئەلبو ناسر، دوای ڕووخانی ڕژێمی سوریا لە ساڵی ٢٠٠٣ بەرەو سوریا هەڵات و لە ناوچەی جەرامانە لە نزیک دیمەشق نیشتەجێ بوو. سێ کوڕی هەبووە، دوو کوڕیان لە شەڕی چەکداری لە ناوچەی دولویەدا بەهۆی پەیوەست بوونیان بە ئەلقاعیدە کوژراون. دوای نزیکەی 37 ساڵ لە تاوانەکانی، بەتایبەتی لە 31ی تەمموزی 2025، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دوای ئۆپەراسیۆنێکی وردبینی هەواڵگری کە شەش مانگی خایاند، دەستگیرکردنی لە پارێزگاری سەڵاح الدین ڕاگەیاند. دواجار درایە دادگا بۆ ئەوەی سزای شایستەی خۆی وەربگرێت.زیندانی نگرەسەلمان
ئەم زیندانە کە دەکەوێتە بیابانی موسەنا لە باشووری عێراق، بووە گۆڕستانێکی کراوە بۆ هەر کەسێک کە تۆمەتبار بێت بە دژایەتیکردنی ڕژێمی بەعس. بەڵام ئەوەی هێندەی تر دڕندەیی کرد، بەکارهێنانی بوو لە کاتی هەڵمەتی ئەنفال لە ساڵی 1988دا وەک شوێنی ئاوارەیی بۆ کورد، کە شاهیدی پاکتاوی نەتەوەیی بوو کە بە شاهیدی ڕزگاربووان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە دۆکیومێنت کراوە. ئەفسەری بەرپرسی "ئەمنی" لەناو ئەو زیندانە بەدناوەدا، عەجاج ئەلتکریتی بوو، کە زیندانییەکان بەهۆی دڕندەیی ئەوپەڕی نازناوی "الحجاج"یان بۆ ناوە.خۆشاردنەوەی عەجاج
عەجاج ساڵانێکی زۆر لە خۆ حەشاردا مایەوە و بنەماڵەکەی هەوڵیاندا شوێنی خۆی بشارنەوە بە ئیدیعای ئەوەی کە دەیان ساڵ لەمەوبەر مردووە. بەڵام ئەم پیاوە تۆمەتبارە- کە ڕووبەڕووی تۆمەتی جینۆساید، ئەشکەنجە و دەستدرێژی سێکسی دەبێتەوە- دواجار دوای ٢٢ ساڵ لە ڕووخانی ڕژیم، دادگایی کرا. کەسایەتییە خێڵەکییەکانی هۆزی ئەلعوبەید لە قەزای ئەلدولویە لە پارێزگای سەلاحەدین پێشتر ڕەتیانکردەوە کە دەستگیرکراوەکە بەناوی ئەجاج ئەحمەد هەردان ئەو ئەفسەرە بووبێت کە بە "ئەلحەجاج ئەلتکریتی" ناسراوە، جەختیان لەوە کردەوە کە دەستگیرکردنی بەهۆی حاڵەتێکی ناسنامەی هەڵەوە بووە و هیچ پەیوەندییەکی بەو ئەفسەرە داواکراوەوە نییە. بنەماڵەی دەستبەسەرکراوەکە ڕوونیان کردەوە کە "عەجاج نەقیب بووە و لە پارێزگای سەماوە خزمەتی کردووە و بەهۆی هاوسۆزی بۆ زیندانیانی سیاسی لە ساڵی 1990 لە سوپا دوورخراوەتەوە". ئەوان جەختیان لەوە کردەوە کە "هیچ پەیوەندییەکی بە ڕژێمی پێشووی بەعسەوە نییە و هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنی و تاوانکاریش لە دژی تۆمار نەکراوە".چۆنیەتی دەسگیرکردنی عەجاج
بەپێی ماڵپەڕی( info+plus ) لە دەستکەوتێکی ئەمنی بەرچاودا، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە کەسایەتییە داواکراوەکانی ڕژێمی پێشووی ڕاگەیاند، ئەویش عەجاج ئەحمەد هەردان ئەلتکریتی هەڵهاتووە، کە بە نازناوی "حەجاج نگرەسەلمان" ناسراوە. ئۆپەراسیۆنەکە دوای لێکۆڵینەوەیەکی وردی هەواڵگری هات کە زیاتر لە شەش مانگی خایاند و بە هەماهەنگی نێوان مەفرەزەکانی خزمەتگوزاری لە پارێزگای موسەنا و هێزە ئەمنییەکان لە باشووری سەلاحەدین ئەنجامدرا.ئاشکرا کردنی شوێن و کاتی دەستگیرکردنەکە
کاوە شێخانی، ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاح الدین و ئەندامی لیژنەی باڵای ئاسایشی ئەنجوومەنی پارێزگا، ڕایگەیاندووە، دەستگیرکردنی ئەجاج ئەلتکریتی (ناوی عەشیرەتەکەی) "نزیکەی کاتژمێر 12:30 خولەکی شەوی چوارشەممە 30ی تەمموزی 2025" لە ناحیەی ئەلدلویە لە ناوچەی ئەلبو جەواری نزیک تکریت ڕوویداوە. شێخانی ڕوونیکردەوە کە ئەجاج "پێشتر نەشتەرگەری جوانکاری بۆ دەموچاوی کراوە؛ ئامانج لێی ئەوە بووە کە نەناسرێتەوە".شێخانی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەجاج کاری ئاژەڵداری کردووە، خاوەنی هەشتا مەڕ و چوار مانگا بووە؛ هەروەها خاوەنی دوو ئۆتۆمبێل بووە، کیا و تۆیۆتایەک". ئاماژەی بەوەشکرد، "لیژنەی ئاسایشی پارێزگای سەڵاحەدین ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە دەستگیرکردنیدا و دوای دەستبەسەرکردنی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانی لە تکریت ناسنامەی ڕاستەقینەی ئەجاجی پشتڕاستکردەوە".
بەراوردێک بۆ تاواناکانی عەجاج
ئەو تاوانانەی عەجاج ئەنجامی داوە، چیرۆکی (الحجاج بن یوسف الثقافی) دەهێنێتەوە یاد کە فەرماندەی ئومەوی بەناوبانگە بە دڕندەیی و نەهێشتنی نەیارەکانی، کە هەزاران کەسی بێ تاوانی کوشت، لەوانە هاوەڵی پێغەمبەر، عەبدوڵڵای کوڕی زوبەیر و شوێنکەوتووی پێغەمبەر، سەعید کوڕی جوبەیر. ئەجاج پایەیەکی ئەو ئامێرە ئەمنییە بوو کە ئەشکەنجەدانی خەڵکی مەدەنی بێ چەکیان ئەنجامدا. بەگوێرەی بەیاننامەی فەرمی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ناوبراو "زنجیرەیەک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی" ئەنجامداوە. بەڵام، وەک دەوترێت "بکوژ دەکوژرێت، تەنانەت ئەگەر کاتیشی بوێت" و کەس ناتوانێت لە دادپەروەری ڕزگاری بێت؛ هەموو ستەمکارێک کۆتایی هەیە.ئامادەکردنی:حکیم محمد حاجی
Tags
هەواڵ


