قارەمانەکانمان لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە به ژمارەیەکی کەمی شەڕڤان و بەخۆڕاگری و بیرو باوەڕی پۆڵاین ڕووبەڕووی هەزاران بەکرێگیراو ی تونڕەو دەبنەوە .
هێڕشی توندڕەوەکان
ئەم توند ڕەوانە بە هەموو جۆرە چەکێکی قورسەوە هێڕشیان دەست پێکردوە بۆسەر ئەو دوو گەڕەکە کورد نشینە .
تەنانەت دەستیان نەپاراستوە لە بۆردومانی نەخۆشخانەو شوێنە گشتیەکان. سەرەڕای ئەوەی دانیشتوانی ئەو دوو گەڕەکە موسوڵمانن بە هوتافی الڵە اکبر بەدڕندانەترین شێوە هەوڵ دەدەن وێرانی بکەن و بونی کورد لەحەلەب نەهێڵن .

بەرگریکردن لەو دوو گەڕەکە
لە بەرامبەردا دانیشتوانی ئەو دوو گەڕەکە ڕوبەڕویان دەوەستنەوە . داستانی شەرەفمەندانەیان تۆمار کردوە چونکە دەزانن ڕوبەڕوی ئەوانە بونەتەوە کە واتای مرۆڤایەتی نازانن .
ئەم شەڕڤانانە لە پێناو پۆستێکدا خەبات ناکەن، بەڵکو بۆ کەرامەت و بوون و مانەوە دەجەنگن.
🔹 دەزانن هاوسەنگی هێز دژی ئەوانە، بەڵام ئیرادەیان لە ئاگر و گەمارۆ تانک و تۆب بەهێزترە.
🔹 قارەمانەکانمان ئامادەن گیانی خۆیان بەخت بکەن
🔹 دەزانن هاوسەنگی هێز دژی ئەوانە، بەڵام ئیرادەیان لە ئاگر و گەمارۆ تانک و تۆب بەهێزترە.
🔹 قارەمانەکانمان ئامادەن گیانی خۆیان بەخت بکەن
شەڕی مان ونەمان دەکەن. لەم ڕوداوەوە ئەوە دەردەکەوێ
ژیان لەگەڵ ئەم دڕندانە ئاسان نیە تەنها ڕێگا یەکگرتووی و خۆ بەهێزکردن و بەرەنگاربنەوەیە.
نوسینی: حکیم محمد حاجی
کەرکوک . 10-1-2026
Tags
وتار